* ئه‌و رِێزانهی خودا له دونیادا له پێغه‌مبه‌ر (موحه‌ممه‌د)ی گرتووه له‌به‌ر خودی (ذاتی) پێغه‌مبه‌ر:
1- خوا په‌یمانی له هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرتووه بۆ موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
2- خاوه‌ن كتێبه‌كان زانیاری ته‌واویان هه‌یه له‌باره‌ی پێغه‌مبه‌ره‌وه (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
3- هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه موحه‌ممه‌د (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) پێغه‌مبه‌ر بووه، له‌كاتێكدا هێشتا ئاده‌م هه‌ر له قورِدا بووه و به ته‌واوی دروست نه‌بووه و نه‌بووه‌ته ئاده‌میزادی ته‌واو.
4- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) یه‌كه‌م موسڵمان بووه.
5- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت)كۆتایی پێغه‌مبه‌رانه.
6- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له پێشتر و شایه‌ن تره بۆ پێغه‌مبه‌ران له میلله‌ته‌كانیان و ئوممه‌ته‌كانیان به‌رامبه‌ریان.
7- موحه‌ممه‌د پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت).
8- له خودی ئیمانداران خۆیان شایه‌ن تر و له پێشتره بۆیان، وهخێزانهكانی پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) دایكی ئیماندارانن (رِهزای خوایان لێ بێت).
9- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) منه‌ت و به‌خشش و نیعمه‌تی خودایه به‌سه‌ر به‌نده‌كانیه‌وه.
10- پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) باشترینی دروستكراوه‌كانی خودایه و سه‌ركرده‌و گه‌وره‌ی نه‌وه‌كانی ئاده‌مه (علیه الصلاه والسلام).